Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:11

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق جارێکی دیکە دواخرا

بۆ ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4ی ئه‌یلوولی 2018، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ ئاماده‌بوونی 100 په‌رله‌مانتار كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ده‌ستپێكرده‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ ئاماده‌بوونی 100 په‌رله‌مانتار كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ده‌ستپێكرد و دواتریش کۆبوونەوەکە بۆ ناوه‌راستی ئه‌م مانگه‌ دواخرا.

ئاماژە به‌وه‌کراوه‌، نوێنەری سەرجەم فراکسیۆنەکانی عێراق لە کۆبوونەتەوە و دانیشتنەکە دواخراوە بۆ 15ی ئەم مانگە.

بەپێی دەستووری عێراق، دەبێت لە یەکەم دانیشتنی خوولی نوێی پەرلەمان، سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی هەڵببژێردرێن، بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنەکان لەسەر سەرۆکی پەرلەمان رێکنەکەوتوون و بەو هۆیەشەوە کۆبوونەوەکە دواخرا.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.