Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:45

به‌های یه‌ک دۆلاری ئه‌مریکی گه‌یشته‌ ١٤ هه‌زار تمه‌نی ئێرانی

ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رزتر بۆوه‌
کوردستان TV
100%

دوای راگه‌یاندنی پاكێجی نوێی ئابووریش كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرا به‌های دۆلاری ئه‌مریكی داببه‌زێت له‌ ئێران، به‌ڵام یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به‌ ١٤ هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

له‌ كاتێكدا دوێنێ له‌ بازاڕی ئازاددا یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به‌ ١٢ هه‌زار تمه‌نی ئێرانی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رزتربۆوه‌ و یه‌ك دۆلار به‌ ١٤ هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

به‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی له‌ راده‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر تمه‌نی ئێرانی، حكوومه‌تی ئێران له‌ میانی گرتنه‌به‌ری ژماره‌یه‌ك رێوشوێندا له‌ ١٠ی نیسانه‌وه‌ بڕیاری دا به‌های یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به‌ چوار هه‌زار و ٢٠٠ تمه‌ن جێگر بكات و مامه‌ڵه‌كردن به‌ دراویشی له‌ نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو قه‌ده‌غه‌كرد.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.