Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:59

نرخی یه‌ک به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته‌ سه‌رووی 78 دۆلار

ترسی زیاتر له‌ باره‌ی دابه‌زینی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وتی خاوی ئێران دروست بووه‌
کوردستان TV
100%

له‌ مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رزبوویه‌وه‌ و له‌ سه‌رووی ٧٨ دۆلار جێگیربوو.

به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خاوی برێنت له‌ كاتێكدایه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی مامه‌ڵه‌ به‌ نه‌وت ده‌كه‌ن، ترسی زیاتریان له‌ باره‌ی دابه‌زینی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وتی خاوی ئێران لا دروست بووه‌.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ شه‌شی مانگی تشرینی دووه‌می داھاتوودا، ئه‌مریكا گه‌ڕی دووه‌می سزاكانی په‌یوه‌ست به‌ بواری نه‌وت به‌سه‌ر ئێراندا بسه‌پێنێت.

له‌ كاتژمێر ٠٦:٠٩ نرخی یه‌ك خاوی برێنێت له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد و به‌ ٧٨ دۆلار و ١٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

ھاوكات به‌ ھه‌مان شێوه‌ نرخی خاوی ئه‌مریكا له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌ خۆوه‌ بینیوه‌ و به‌ ٧٠ دۆلار و ١١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوكراوه‌.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.