Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 01:14

هاووڵاتییه‌کی ئێرانی له‌به‌رده‌م شاره‌وانی ته‌هران ئاگری له‌خۆی به‌ردا

ده‌بێ 40 هه‌زار دۆلار وه‌ك باج بداته‌ حكومه‌ت
کوردستان TV
100%

پیاوێكی ئێرانی به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ ئابوورییه‌ی كه‌ وڵاته‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌، له‌به‌رده‌م شاره‌وانی ته‌هران ئاگری له‌خۆی به‌ردا.

به‌ پێی هه‌واڵی ئلژانسه‌كانی ئێران پیاوه‌كه‌  كه‌ ته‌مه‌نی 45 ساڵه‌و ویستویه‌تی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ خۆی و منداڵه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م شاره‌وانی ته‌هران بسوتێنێ.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: پاسه‌وانانی شاره‌وانی ته‌هران توانیویانه‌ منداڵه‌كه‌ له‌ده‌ستی پیاوه‌ رزگار بكه‌ن، به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ به‌نزین به‌سه‌رخۆیدا بكات و ئاگر له‌ خۆی به‌ربدات.

له‌رووداوه‌كه‌دا پیاوه‌ چه‌ند شوێنێكی سووتاوه‌و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌.

سه‌رچاوه‌كان خۆسووتاندنی ئه‌و هاووڵاتییه‌ ئێرانییه‌یان بۆ ئه‌وه‌ گه‌راندۆته‌وه‌ كه‌ ناوبراو شوێنێكی بارزگانی هه‌یه‌و له‌لایه‌ن شاره‌وانی ته‌هران فشاری خراوه‌ته‌ سه‌ر كه‌ده‌بێ  40 هه‌زار دۆلار وه‌ك باج بداته‌ حكومه‌ت .

ئاماده‌كردنی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / rt

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.