سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه شه‌ش كه‌س كاندیدن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆشی هه‌ڵگرت بۆ سبه‌ینێ سێشه‌ممه.
بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە سەرۆكایەتی یەكەم دانیشتنی خولی چوارەم دەكات، ڕایگەیاند، ناوی شەش كاندیدی بەدەستگەیشتووە بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان.
محەمەد عەلی زەینی، ئاماژەی بەوەكرد، ناوی هەریەك لە ( ئوسامە نوجێفی، تەڵاڵ زەوبەعی، محەمەد تەمیم، ئەحمد جبوری، ڕەشید عەزاوی ، محەمەد حەلبوسی) بەدەستگەیشتووە وەك كاندیدان بۆ پۆستی سەرۆكی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.