Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:55

هه‌رێمى کوردستان بڕی 146 ملیار دیناری له‌ گه‌شتیارانی ئه‌مساڵ ده‌ست که‌وتووه‌

ژمارەی هاتنى گەشتیاران لەبەرزبوونەوە دایە
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤی نێدراوه‌ نادر ڕۆستى گوته‌بێژى  ده‌سته‌ى گه‌شت و گوزاری هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، لە جەژنی ڕەمەزانەوە تاکو ئەمڕۆ گەشتیاران بە بەردوامی ڕوو لە کوردستان دەکەن، لە جەژنی قوربان ژمارەکە زۆر زیادی کرد.

 لە ماوەی ١٨ـ ٢٨ ی ٨ زیاترلە ٣٤٩ هەزار گەشتیار هاتۆتە هەرێمی کوردستان و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە ١٩% زیاد کردوە.  بڕی ١٤٦ ملیار دیناریش داهات هاتۆتە بازاڕەکانی هەرێم.

هه‌روه‌ها ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لە 90% گەشتیاران لە خواروو ناوەڕاستی عێراقەوە هاتوون و 5% لە ئێران و 4% لە فرۆكەخانە و 1% لە ئیبراهیم خەلیل بووە. گەشتیاری خوارو ناوەڕاستی عێراق زیادی کردوە بەڵام گەشتیاری بیانی و ئێرانی کەمی کردوە.

لە ٦ مانگی یەکەمی ئەم ساڵ ٢٠١٨  ژمارەی گەشتیاران بریتی بووە لە یەک ملیۆن و ٣١٠ هەزار گەشتیار. بە پێی پلانی دەستەی گشتی گەشتوگوزار  تا کۆتای ساڵ ژمارەی گەشتیاران بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە ٢ ملیۆن و نیو گەشتیار.

شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.