Erbil 32°C چوارشەممە 18 ئەیلوول 11:44

به‌غدا سه‌ری سوڕماوه‌ له‌ هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی موشه‌کی ئێرانیی بۆ عێڕاق

كۆماری ئیسلامیی ئێران سێ جۆره‌ موشه‌كی گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ عێراق
به‌غدا سه‌ری سوڕماوه‌ له‌ هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی موشه‌كی ئێرانیی بۆ عێڕاق
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێڕاق سه‌رسوڕمانی خۆی له‌و هه‌واڵه‌ راگه‌یاندووه‌ كه‌ تیایدا هاتووه‌ ئێران چه‌ندین جۆر موشه‌كی خۆی گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ عێڕاق، هه‌روه‌ها هه‌واڵه‌كه‌ی به‌ بانگه‌شه‌ی بێبه‌ڵگه‌ وه‌سفكردووه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێڕاق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتوویه‌تیی خۆی به‌ ناچار نازانێت وه‌ڵامی بانگه‌شه‌ی بێبه‌ڵگه‌ بداته‌وه‌ و جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ ده‌بێ پابه‌ندبن به‌ به‌ندی حه‌وته‌می ده‌ستوور كه‌ ئه‌و به‌نده‌ به‌كارهێنانی خاكی عێڕاق وه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازیی یان راڕه‌وێك بۆ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی له‌ دژی وڵاتان به‌كار بهێنرێت.

به‌ندی حه‌وته‌می ده‌ستووری عێڕاق ئاماژه‌ به‌ حزبی به‌عسی له‌ناوچوو و گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت پێویسته‌ حكومه‌ت به‌ره‌نگاری هه‌موو شێوازه‌كانی تیرۆریسم ببێته‌وه‌ و ده‌بێ هه‌وڵبدات خاكی ئه‌م وڵاته‌ بپارێزێت تا نه‌بێته‌ بنكه‌یه‌ك یان گۆڕه‌پانێك بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێڕاق له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌ره‌ڕای سه‌رسوڕمانی خۆی له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌، به‌ڵام هه‌واڵه‌كه‌ی به‌ ته‌واویی و به‌ راشكاوانه‌ ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ له‌ هه‌واڵ و راپۆرته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ گواستنه‌وه‌ی موشه‌كه‌كانی ئێران بۆ عێڕاق، ئه‌وه‌ش باس كراوه‌ كه‌ كۆماری ئیسلامیی ئێران سێ جۆره‌ موشه‌كی گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ عێراق كه‌ بریتین له‌ " زلزال " و " فاتح  110 " و " زولفه‌قار "، توانای ئه‌م موشه‌كانه‌ش له‌ ئاست بڕینی مه‌ودا له‌ نێوان 200 بۆ 700 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.