Erbil 10°C شەممە 11 کانوونی دووەم 16:53

خامه‌نه‌ئی: ئه‌گه‌ری پێکدادانی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌ ئارادا نییه‌

به‌ڵام پێویسته‌ هێزی سه‌ربازیمان په‌ره‌ به‌ تواناكانیان بده‌ن
ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران
کوردستان TV
100%

ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ دوایین لێدوانیدا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ری جه‌نگ و پێكدادانی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ ئارادا نییه‌، به‌ڵام پێویسته‌ هێزی سه‌ربازیمان په‌ره‌ به‌ تواناكانیان بده‌ن.

رێبه‌ری ئێران كه‌ له‌ كاتی دیدار له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی سوپای كۆماری ئیسلامیی ئێران وتاری ده‌دا، وتی: هه‌رچه‌نده‌ به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كان ئه‌گه‌ری جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ ئارادا نییه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانمان ده‌بێ به‌ هۆشیاریی و كارامه‌یی و ئازایه‌تییه‌وه‌ په‌ره‌ بده‌ن به‌ توانا مرۆییه‌كانیان و جیا له‌وه‌ش ئامێره‌ جه‌نگییه‌كانی خۆیان رۆژ له‌ دوای رۆژ تۆكمه‌تر بكه‌ن.

هه‌روه‌ها ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئی ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستاش وتبووی: ئه‌مریكییه‌كان به‌مدواییه‌ ده‌رباره‌ی ئێمه‌ زۆر به‌ بێشه‌رمانه‌ ده‌دوێن. ئه‌وان جیا له‌ سزا ئابوورییه‌كان دوو بابه‌تی دیكه‌ش ده‌وروژێنن، یه‌كه‌م بابه‌تی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش دانووستان. بابه‌تی جه‌نگ ده‌وروژێنن تا كه‌سانی ترسنۆك بشڵه‌ژێنن و بۆ بابه‌تی دانووستانیش یارییه‌كی زۆر كۆن و دووباره‌ ده‌خه‌نه‌ڕوو.

له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا خامه‌نه‌ئی جه‌ختی دووباره‌ی كرده‌وه‌ له‌ فه‌رمانده‌ و كاربه‌ده‌ستانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی وڵاته‌كه‌ی كه‌ پێویسته‌ خۆیان به‌هێز و پته‌و بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.