Erbil 12°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 20:34

ره‌فتاره‌کانی ئێران بوونه‌ته‌ مایه‌ی نیگه‌رانییه‌کی زۆر

سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی ئێران بۆ هه‌موومان بووه‌ته‌ مایه‌ی نیگه‌رانیی
ره‌فتاره‌كانی ئێران بوونه‌ته‌ مایه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆر
کوردستان TV
100%

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وڕوپا له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی دوو رۆژه‌ی خۆیاندا له‌ ڤییه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی ئێران له‌ سووریا و هه‌روه‌ها داهاتووی رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهان گفتوگۆیان كرد.

له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا فێدریكا مۆگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وڕوپا له‌ كۆنفرانسی هه‌واڵیی دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی له‌ رۆڵی نێگه‌تیڤی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد له‌ رووداوه‌كانی سووریادا، له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌شی وت كه‌ ره‌فتاره‌كانی ئێران تاڕاده‌یه‌كی زۆر بوونه‌ته‌ مایه‌ی نیگه‌رانیی.

مۆگرینی له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌ لێدوانێكدا وتی: ستراتیژییه‌تی ناوچه‌یی بۆ به‌قه‌راریی ئاشتیی له‌ سووریا زۆر گرنگه‌ و ئێمه‌ش له‌مباره‌یه‌وه‌ ره‌فتاره‌كانی ئێرانمان تاوتوێ كردووه‌ و سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ بۆ هه‌موومان بووه‌ته‌ مایه‌ی نیگه‌رانیی و پێویسته‌ ئه‌م بابه‌ته‌ چاره‌سه‌ر بكرێت. به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش به‌ڕای ئێمه‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوایی باشتره‌ هه‌ر بمێنێت و زیاتر كارا بكرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.