هاوپه‌یمانی فه‌تح كه به نزیكی له ئێران و لقی سیاسی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ناسرێ، كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر لابردنی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، فالح فه‌یاز له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی نیشاندا.
هاوپه‌یمانی فه‌تح به نووسراوێك وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، ئه‌م بڕیاره‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی به هه‌نگاوێكی مه‌ترسیدار ناو هێناوه و رایگه‌یاندووه كه حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئه‌منییه‌كان تووشی پێكدادانێكی سیاسی ده‌كات.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عه‌بادی به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی ئه‌منی و ده‌زگاكانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت، به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی له‌به‌رچاو گیراوه.
هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاندووه كه راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك وه‌زیره‌كانی به‌رگری و ناوخۆ خاوه‌ن به‌رپرسیارێتی هاوشێوه‌یه و بۆیه بڕیاری له‌كار دوورخستنه‌وه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره.
فاڵح فه‌یاز له‌وه‌ته‌ی ساڵی ٢٠١١وه پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پێ سپێردراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.