Erbil 18°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 17:27

تره‌مپ: سیاسه‌تی نوێی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران حکوومه‌تی تاران به‌ره‌و رووخان ده‌بات

دۆناڵد ترمپ: له‌ ئێستادا ئه‌گه‌ری رووخانی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌دی ده‌كرێت
تره‌مپ: سیاسه‌تی نوێی ئه‌مریكا له‌ دژی ئێران حكوومه‌تی تاران به‌ره‌و رووخان ده‌بات
کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترمپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له‌ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئاژانسی بلۆمبێرگ، كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاند: له‌ ئێستادا ئه‌گه‌ری رووخانی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌دی ده‌كرێت، ئه‌ویش‌ به‌هۆی سیاسه‌ته‌ توونده‌كانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌ دژی ئێران. 

تره‌مپ هه‌روه‌ها وێرای به‌بیر هێنانه‌وه‌ی چووه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران گوتی: گرتنه‌به‌ری ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئێمه‌، ئه‌گه‌ری رووخانی حكوومه‌تی ئێران خێرا ده‌كات. 

سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له‌و دیداه‌ره‌دا، كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ كۆشكی سپی ئه‌نجام دراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسی ئێران ئاشكرای كرد، كاتێك من هاتمه‌ كۆشكی سپی ئه‌م پرسیاره‌ له‌سه‌ر مێز بوو كه‌ ئاخۆ كه‌ی ئێرانییه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌گرن، به‌ڵام له‌ ئێستادا ئه‌م پرسیاره‌ هاتووه‌ته‌ ئارا كه‌ ئاخۆ ئێرانییه‌كان تا كه‌ی ده‌توانن به‌رگه‌ بگرن و له‌ ده‌سه‌لاتدا بمێننه‌وه‌ . 

تره‌مپ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه ئیداره‌كه‌ی، له‌ ماوه‌ی ته‌نها ساڵێك و شه‌ش مانگدا، توانیویه‌تی ئه‌و جیاوازییه‌ گه‌وره‌یه‌ بخوڵقێنێت. 

جێی ئاماژه‌یه‌، دوابه‌دوای چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران له‌ ساڵی رابردوو، واشنتۆن جارێكی دیكه‌ سزاكانی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پانده‌وه‌ و بڕیاره‌ له‌ مانگی 11ی ئه‌مساڵدا، به‌شی دووه‌می سزاكان، كه‌ كه‌رته‌كانی نه‌وت و گاز ده‌گرێته‌وه‌، به‌سه‌ر ئێراندا بسه‌پێنێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.