Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:17

په‌یکه‌ره‌که‌ی ئه‌ردۆغان لابرا

له‌ ئه‌ڵمانیا دانرابوو كه‌ درێژییه‌كه‌ی چوار مه‌تره‌
کوردستان TV
100%


شاره‌وانی ڤیزبایدن له‌ئه‌ڵمانیا دوێنێ شه‌و په‌یكه‌ره‌كه‌ی ئه‌ردۆغانیان لابرد.

به‌رپرسانی‌ شاری ڤیسبادنی ئه‌ڵمانیا، په‌یكه‌رێكی زێڕینی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیایان لابرد، كه‌ مشتومڕێكی به‌رفراوانی له‌و وڵاته‌ نایه‌وه‌.

له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا له‌ شاری ڤیسبادنی ئه‌ڵمانیا په‌یكه‌رێكی‌ زێڕینی‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا دانرا كه‌ درێژییه‌كه‌ی چوار مه‌تر بوو.

به‌گوێره‌ی‌ میدیاكانی ئه‌ڵمانیا، تیمێكی ئاگركوژێنه‌وه‌ په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا  لابرد و به‌ بارهەڵگرێک گواستییه‌وه‌ بۆ شوێنێكی نادیار.

ئه‌م په‌یكه‌ره‌ له‌ چوارچێوه‌ی فیستیڤاڵی "ڤیسبادن بیناڵی" له‌و شاره‌ دانرا كه‌ له‌ شاری ڤیسبادن له‌ 23ی ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.