Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 18:48

به‌مه‌به‌ستى به‌رز نه‌بوونه‌وه‌ى نرخی بەرهەمەکانی پەلەوەر و ئاژەڵ لە مانگی داهاتوو گۆرانکاری تێدا دەکرێت

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، قائیمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت  ، بەمەبەستی بەرزنەبوونەوەی نرخ و راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەكراو لەبەرهەمەكانی پەلەوەر و ئاژەڵ، رێژەی هاوردەكرنیان لە مانگی ئایندەدا گۆرانكاری تێدا دەكرێت. 


ئەمڕۆ چوار شەممە 2018.8.29 لە دیوانی قائیمقامیەت، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری كردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا كۆبوویەوە و پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەروبومی ناوخۆیی بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بكرێت كە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت.


لە دوای كۆبونەوەكەش رزگار حمد خدر جێگری بەڕێوەبەری بەڕوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی رایگەیاند: بەلەبەرچاوگرتنی بەرز نەبوونەوەی نرخ و راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەكراوە لیژنەكە بڕیاری داوە لە مانگی ئەیلول-دا گۆرانكارای لە جۆر و بڕی ئەو كاڵا و شمەكانەدا بكات كە هاوردەی شاری سلێمانی دەكرێت.


سەبارەت بە جۆر و بڕی ئەو پێداویستیانەی هاوردەی شاری سلێمانی دەكرێت، وتی: بڕیاردرا رێگە بە هاتنە ناوەوەی5 سەد تۆن مریشك و 5 سەد تۆن گۆشتی سور دەدرێت هەروەها 8 سەد تۆن ماسی لەگەڵ 5 سەد و دە تۆن هێلكە هاوردەبكرێت لەبەر زۆربوونی خواست لە وەرزی پایزدا.


وتیشی: بۆ مانگی ئەیلول پێداویستی شاری سلێمانی پێویستی بە 5 سەد سەر ئاژەڵی زیندوو  هەیە بۆیە لە ڕێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە هاوردە دەكرێت.

شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.