به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز، حكومه‌تى فه‌ره‌نسا داوا له دیپلۆماتكاره‌كان و به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى كردووه گه‌شت بۆ ئێران نه‌كه‌ن تا كاتێكى نادیار، به‌هۆى پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى بۆمبێك و هه‌ڵوێستى تووندى تاران به‌رامبه‌ر به فه‌ره‌نسا.
به‌پێى هه‌واڵه‌كه یاداشتێكى فه‌رمى له حكومه‌تى فه‌ره‌نساوه ده‌رچووه و تێیدا داوای له به‌رپرسانى وڵاته‌كه‌ى كردووه گه‌شت بۆ ئێران نه‌كه‌ن تا كاتێكى نادیار، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه پوچهڵكردنى بۆمبێك بووه له نزیك پاریس كه خۆپیشاندانێكى گروپێكى ئۆپۆزیسیۆنى ئێرانى كردبووه ئامانج.
ماوریس كۆردۆڵت مونتانى دیپلۆماتكارى باڵاى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: هه‌ڵوێستى كرده‌وه‌كانى ئێران توندى ده‌نوێنێ به‌رامبه‌ر به وڵاته‌كه‌مان و هه‌ندێك له هاوپه‌یمانه‌كانمان.
هاوكات كۆردۆڵت مونتانى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا له‌به‌ر "زانینى ره‌وشى ئاسایشى خراپ" پێویسته له هه‌موو فه‌رمانبه‌رى دیپلۆماتكهرانى حكومه‌ت له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ى وڵات گه‌شته‌كانیان بۆ كاتێكى نادیار بۆ ئێران رابگرن جگه بۆ كارى به‌په‌له.
باڵیۆزخانه‌ى فه‌ره‌نسا له ئێران ره‌تیانكرده‌وه لێدوان له‌سه‌ر ئه‌و یاداشته بده‌ن و هه‌روه‌ها به‌رپرسانى باڵیۆزخانه‌ى ئێران له پاریس هیچ لێدوانێكیان ده‌رباره‌ى یاداشته‌كه نه‌داوه.
پێ ده‌چێت هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كى نه‌رێنى له په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان فه‌ره‌نسا و ئێران به‌سه‌ر ئێران‌دا بشكێته‌وه، فه‌ره‌نسا یه‌ك له به‌هێزترین داكۆكیكارى ڕزگاركردنى ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ساڵى 2015ى نێوان ئێران و وڵاته زڵهیزهكان بوو، كه سه‌رۆكى ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له مانگى ئایار له ڕێككه‌وتنه‌كه كشایه‌وه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.