له‌ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیدا له شارۆچكه‌ی شه‌مزینانی سه‌ربه هه‌كاری، دوو سه‌ربازی سوپای توركیا گیانیان له‌ده‌ستدا و نۆی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی پارێزگای هه‌كاری، زرێپۆشێكی جۆری "kirpi" كه سه‌ربه فه‌رمانده‌یی فه‌وجی 34ی سنووری بووه، له‌كاتی رۆیشتنی له گوندی سامانلیی سه‌ربه شه‌مزینان بۆ ناحیه‌ی دهرهجیك، وه‌رگه‌ڕاوه.
له‌م نێوه‌نده‌دا به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا، لهڕووداوهكهدا دوو سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه و نۆی دیكه‌ش بریندارن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.