نووسینگەی سەرۆك كۆماری توركیا بڵاویكردۆتەوە، چەند رۆژی داهاتوو سەرۆكی وڵاتەكەی سەردانی ئێران دەكات.
ئاژانسی "ڕۆیتەرز"، له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌ك له نوسینگه‌ى سه‌رۆك كۆمارى توركیا رایگه‌یاند" رەجەب تەیب ئەردوگان بە مەبەستی بەشداری كردن لە دانوستانی سێ قۆڵی ئێران و ڕووسیا و توركیا سەبارەت بە دۆخى سووریا، سه‌ردانى تاران ده‌كات.
هه‌روه‌ها حكومه‌تى كرملین نزیكەی دوو هەفتە لەمەوبەر باسى له سه‌ردانى ڤلادیمێر پۆتینى سەرۆكى ڕووسیا كردبوو بۆ تاران ، كه له‌گه‌ل حەسەن ڕۆحانی و ئەردوگان، لە رۆژانی سەرەتای مانگی ئەیلول دانوستانى سێ قۆلى ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌مه‌ر بارۆدۆخى ئه‌منى و سیاسی سووریا.
تێزانین پێشتر لە مانگی نیسانى ئه‌مسال سەبارەت بە قەیرانی سووریا دیدارى سێ قۆلى نێوان سه‌ركرده‌كانى هه‌رسێ وولات لە ئەنقەرە سازكرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.