Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 00:48

سه‌رۆکی ئێران بانگهێشتی په‌رله‌مان کرا

ئاماده‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی ئێران بوو
کوردستان TV
100%

حه‌سه‌ن رووحانی، سه‌رۆكی ئێران ئاماده‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی ئێران بوو، بانگهێشته‌كه‌ی رووحانی بۆ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناوبراو وه‌ڵامی پرسیاری په‌رله‌مانتاران بداته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌ داراییانه‌ی كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی تووشی بۆته‌وه‌، به‌ تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا سزای زیاتری به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند.

یه‌كه‌م جاره‌ حه‌سه‌ن رووحانی ، سه‌رۆكی ئێران بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت، چونكه‌ له‌لایه‌ن دژبه‌ره‌كانی فشاری زۆری خراوه‌ته‌ سه‌ر، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری ئه‌و وڵاته‌ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و رێژه‌ی بێكاریش زیادی كردووه‌.

له‌دانیشتكه‌شدا په‌رله‌مانی ئێران باوه‌ڕی به‌ وه‌ڵامه‌كانی رووحانی نه‌هێناو بارودۆخه‌كه‌ ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كات .

سه‌رچاوه‌ / رۆیته‌رز

ئاماده‌كردنی /  رزگار

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.