Erbil 25°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 18:56

نێچیرڤان بارزانی و مه‌کگۆرک پرۆسه‌ى سیاسیی عێراق تاتوێ ده‌که‌ن

به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌كانی شاندی هاوپه‌یمانییه‌ جیاوازه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان
کوردستان TV
#7
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27/8/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێزان برێت مه‌كگۆرك نێرده‌ی تایبه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتی شه‌ڕی دژی داعش كرد.

له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێزان دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و ستیڤ ڤه‌یگن كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان ئاماده‌ بوون، هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ و دیالۆگی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كرد به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ حكوومه‌تێكی نیشتمانی بێت و له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانیان له‌و گفتوگۆیانه‌دا به‌رز و گرنگ نرخاند.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌كانی شاندی هاوپه‌یمانییه‌ جیاوازه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان كه‌ سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه‌ و بارودۆخ و پێشهاته‌كان و ڕه‌وشی ئاسایشی ناوچه‌كه‌، خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.