بنكەیەكی ئەمریكی تایبەت بە كاروباری هەواڵگری بەناوی GIG ، رایگەیاند كەتوركیا لەمنزیكانە لە پەیمانی ناتۆ دەكشێتەوە .
وەك ستراتیژیەتێكی نوێی توركیا بۆ وازهێنان لە بۆچوونەكانی وڵاتانی رۆژئاوا بەتایبەتی ئەمریكا ئەو بنكە ئەمریكییە تایبەتەی هەواڵگری پێشبینی دەكات كە توركیا لە روسیا نزیك دەبێتەوە و پشت لە رۆژئاوا دەكات .
كەناڵی 20ی عیبری بڵاویكردەوە كە پێشبینی دەكرێت لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا توركیا بەهۆی تێكچوونی پەیوەندیەكانی لە گەڵ ئەمریكا ، لە پەیمانی ناتۆ بكشێتەوە .
بنكەی راوێژكاری ئەمریكا بۆ كاروباری هەواڵگری لە كۆمەڵێك جەنەڕاڵی ئەمریكی پێك دێت كە بارەگاكەی لە نیویۆركە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.