لێكۆڵینه‌وه له دۆسییه‌ی سكاڵاكه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزاكان بۆسه‌ر تاران، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ـی ئۆگست له دادگای نێوده‌وه‌ڵه‌تیی لاهای ده‌ستپێده‌كات.
له‌م دادگایه‌دا پارێزه‌رانی حكومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران داوا له دادوه‌رانی دۆسییه‌كه ده‌كه‌ن تا بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سزایانه بده‌ن كه دۆناڵد ترامپ سه‌ۆك كۆماری ئه‌مریكا خستوویه‌ته سه‌ر تاران.
حكومه‌تی ئێران له سكاڵاكه‌ی خۆیدا پشت ده‌به‌ستێت به " په‌یمانی هاوكاریی و په‌یوه‌ندیی ئابووریی و مافی كۆنسوڵیی " نێوان ئێران و ئه‌مریكا، كه له ساڵی 1955ـدا له نێوان ئه‌م دوو وڵاته واژۆكراوه.
به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته پێیانوایه ئه‌و سزا نوێیانه‌ی كه قۆناغی دووه‌میشی له چه‌ند مانگی داهاتوودا ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌و په‌یماننامه‌یه پێشێل ده‌كات كه له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا به‌سترابوو.
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان وا مه‌زنده ده‌كرێت كه پارێزه‌رانی ئه‌مریكا له وه‌ڵامدا بڵێن دادگای لاهای شایسته‌یی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م دۆسییه‌ی نییه و هه‌روه‌ها جه‌ختیش له‌وه بكه‌نه‌وه كه په‌یماننامه‌كه‌ی ساڵی 1955 ئیتر كاركرد و بایه‌خی نه‌ماوه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش سزا نوێیه‌كانی سه‌ر تاران پێشێل كردنی ئه‌م په‌یماننامه‌یه نییه.
جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه كه دانیشتنه‌كانی گوێگرتن و لێكۆڵینه‌وه له دۆسییه‌كه تا رۆژی 30 ئۆگست واته رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له دیوانی نێوده‌وڵه‌تیی دادگای لاهای به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.