له‌و شه‌ڕه چه‌كدارییه‌دا كه به هۆی نۆره‌گرتن بۆ كڕینی نان له ئورفا كه‌وته‌وه، حه‌وت كه‌س برینداربوون.
به‌پێی ده‌نگۆكان له شارۆچكه‌ی خهلیلییه سه‌ربه پارێزگای ئورفا، ده‌مه‌قاڵه له نێوان دوو كه‌سدا به هۆی سه‌ره‌ی كڕینی نانه‌وه درووستبووه و له ماوه‌یه‌كی كورتدا بۆ شه‌ڕ گۆڕاوه.
له‌و شه‌ڕه‌دا كه دواتر كه‌سه‌كانی هه‌ردوولا به‌شدارییان تیاداكرد، كوته‌ك، به‌رد و چه‌ك به‌كارهات و له ئه‌نجامدا حه‌وت كه‌س برینداربوون.
دواتر هێزه‌كانی پۆلیس له رێگه‌ی ته‌قه‌كردن به ئاسماندا بڵاوه‌یان به شه‌ڕكه‌ره‌كان كرد و برینداره‌كان به ئۆتۆمبیلی فریاكه‌وتن و ئۆتۆمبیلی تایبه‌ته‌وه گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌كان.
هاوكات حه‌وت كه‌س به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له شه‌ڕه‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.