Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 22:22

وه‌زیری ئابووری و دارایی له‌ پۆسته‌که‌ی دوورخرایه‌وه‌

به‌رپرسیاركرا به‌ نه‌گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست
کوردستان TV
100%

وه‌زیری ئابووریی و دارایی ئێران، مه‌سعود كه‌رباسیان له‌ ده‌نگدانێكی لێپرسینه‌وه‌دا كه‌ له‌ په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌چوو له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌.

له‌و ده‌نگدانه‌دا 121 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان به‌ مانه‌وه‌ی كه‌رباسیان دا و 137 په‌رله‌مانتاری دیكه‌ش دوای دوورخستنه‌وه‌ی ناوبراویان كرد له‌ پۆسته‌كه‌ی.

له‌ ده‌نگدانه‌كه‌دا كه‌رباسیان به‌رپرسیاركرا به‌ ئیداره‌ نه‌دانی قه‌یرانی ئابووریی وڵات، نه‌گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست و ده‌سته‌به‌رنه‌كردنی چاودێری و شه‌فافییه‌تی دارایی گونجاو.

 لێپرسینه‌وه‌ له‌ كه‌رباسیان به‌ واژووی 33 په‌رله‌مانتار كه‌ 19ی ئه‌م مانگه‌ پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیان كردبوو، به‌ڕێوه‌چوو.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.