Erbil 9°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 00:33

ئێران بۆ دروستکردنی بنکه‌یه‌کی ئه‌تۆمیی دیکه‌ له‌گه‌ڵ رووسیا له‌ دانووستاندایه‌

بنكه‌ ئه‌تۆمییەكە توانای به‌رهه‌مهێنانی 3 هه‌زار مێگاوات كاره‌بای هه‌یه‌
ئێران بۆ درووستكردنی بنكه‌یه‌كی ئه‌تۆمیی دیكه‌ له‌گه‌ڵ رووسیا له‌ دانووستاندایه‌
کوردستان TV
100%

حكومه‌تی ئێران له‌گه‌ڵ رووسیا سه‌رقاڵی دانووستانه‌ بۆ دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی ئه‌تۆمیی دیكه‌ كه‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی 3 هه‌زار مێگاوات كاره‌بای هه‌یه‌.

ئێران له‌ ئێستادا توانای به‌رهه‌مهێنانی 1000 مێگاوات كاره‌بای له‌ بنكه‌ی ئه‌تۆمیی خۆی هه‌یه‌ كه‌ ده‌كاته‌ %2ـی كاره‌بای پێویستی ئه‌م وڵاته‌ و ئه‌م بڕه‌ش له‌ بنكه‌ی ئه‌تۆمیی بوشێهر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.

رووسیا ساڵی 2014 رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئێران واژۆ كرد بۆ درووستكردنی 8 بنكه‌ی ئه‌تۆمیی نوێ له‌م وڵاته‌دا.

ره‌زا ئه‌رده‌كانیان وه‌زیری وزه‌ی ئێران له‌مباره‌یه‌وه‌ وتی: دانووستان له‌گه‌ڵ رووسیا له‌ ئارادایه‌ بۆ دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی نوێ كه‌ 3 هه‌زار مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت و به‌مشێوه‌یه‌ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ وزه‌ی ئه‌تۆم له‌ 1000 مێگاواته‌وه‌ ده‌گاته‌ 3000 مێگاوات.

 

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.