Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 17:25

مینێک چوار کۆڵبەری کردە قوربانی

دانیشتووی شاری مەریوانن
کوردستان TV
100%


بەهۆی تەقینەوەی مینێک بە چەند کۆڵبەرێکی کوردی دانیشتووی شاری مەریوان، کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا و سێی دیکەش برینداربوون.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕاگه‌یاندنی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ گشتیی‌ پێنجوێن ڕایگەیاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ مینێک بە ژمارەیەک کۆڵبەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەقیوەتەوە و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و سێی دیكه‌ش برینداربوون.

لوقمان نه‌سره‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕاگه‌یاندنی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ گشتیی‌ پێنجوێن به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی بالیکەدەری سەر بە ناحیەی گەرمک لە قه‌زای‌ پێنجوێن مینێک بە چەند کۆڵبەرێکدا تەقیوەتەوە، دوای چەند کاتژمێرێک گەیەنراونەتە نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوێن.

گوتیشی، یه‌كێك له‌ برینداره‌كان به‌ ناوی ناسر سدیق بە هۆی‌ سەختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی‌ لەدەستداوه‌ و ته‌رمه‌كه‌ی‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ لە سلێمانی‌.

ڕاشیگەیاند، ئه‌و كۆڵبه‌رانه‌ خه‌ڵكی‌ شاری‌ مه‌ریوانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانن، سێ‌ برینداره‌كه‌ش دوای‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ سه‌ره‌تایی لەسەر داوای خۆیان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ ئێران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.