Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 10:47

به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆیله‌رێک 10 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداو 5 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون

باڵه‌خانه‌یه‌كی دوو نهۆمی رووخاندووه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی رووخانی باڵه‌خانه‌یه‌ك به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆیله‌رێك له‌ شاری مه‌شهه‌د باكووری ئێران، ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

 ئاژانسی ئه‌سۆشییه‌تد پرێس بڵاویكرده‌وه‌، به‌ هۆی رووداوه‌كه‌ هه‌روه‌ها پێنج كه‌س برینداربوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ شه‌ش كه‌س ده‌ستبه‌جێ دوای رووخانی باڵه‌خانه‌كه‌ كه‌ له‌ دوو نهۆم پێكهاتبوو گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و چوار كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانیان سپارد.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌سۆشییه‌تد پرێس، دانیشتوانی ئێران به‌ شیوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ئه‌و جۆره‌ بۆیله‌رانه‌ به‌كارده‌هێنن كه‌ به‌ غاز كار ده‌كه‌ن و پێشتریش به‌ هۆی دزه‌كردنی غاز چه‌ند رووداوێكی هاوشێوه‌ روویاندابوو.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.