Erbil 3°C شەممە 04 کانوونی دووەم 01:04

ئێران و رووسیا و تورکیا به‌شدار ده‌بن له‌ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێی سووریادا

بڕیاره‌ له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كۆمیته‌یه‌ك پێكبهێنرێت
ئێران و رووسیا و توركیا به‌شدار ده‌بن له‌ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێی سووریادا
کوردستان TV
100%

نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا بانگهێشتی ئێران و رووسیا و توركیای كردووه‌ تا به‌شداربن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی پێشه‌كیی له‌سه‌ر ده‌ستووری نوێی سووریا.

بڕیاره‌ له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كۆمیته‌یه‌ك پێكبهێنرێت كه‌ ئه‌ركه‌كه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێی سووریا ده‌بێت.

وته‌بێژی ستێفان دی مستۆرا وتوویه‌تیی: كۆبوونه‌وه‌كه‌ رۆژانی 11 و 12 مانگی داهاتوو واته‌ سێپته‌مبه‌ر، له‌ شاری ژنێڤی سویسرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

كۆمیته‌ی ئاماده‌كاریی ده‌ستووری نوێی سووریا پێكهاتووه‌ له‌ نوێنه‌ری وڵاتانی سووریا و ئۆپۆویسۆنی ناوخۆیی ئه‌م وڵاته‌ و هه‌روه‌ها ئۆپۆزیسۆنی تاراوگه‌.

به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان 150 كه‌س له‌ نوێنه‌رانی حكومه‌تی سووریا و ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆیی و تاراوگه‌ی ئه‌م وڵاته‌ ده‌بن به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌كه‌.

سباستیان ئه‌شه‌ر سكرتێری گشتیی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی كه‌ناڵی " بی بی سی"  پێیوایه‌ كه‌: پێكهێنانی كۆمیته‌یه‌كی له‌مچه‌شنه‌ به‌ڵكو نیشانه‌ی ئه‌وه‌ بێت كه‌ چه‌ندین ساڵ دانووستانی بێبه‌رهه‌م، له‌وانه‌یه‌ له‌ ئه‌نجامدا به‌رهه‌مێكی به‌دواوه‌بێت.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ پێكدادانه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان له‌ سووریا كه‌م بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستاش پرسی چاره‌سه‌رنه‌كراوی یه‌كجار زۆری وه‌ك داهاتووی وڵاته‌كه‌ و پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌ به‌ هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.