فه‌رمانگه‌ى چاودێریی ته‌ندروستى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى به‌سڕه، ئاشكراى كرد، ڕێژه‌ى پیسبوونى ئاوى خواردنه‌وه‌ى پارێزگاكه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار زیادی كردووه، ڕوونی ده‌كاته‌وه، كه پیسبوونى كیمیاوى ئاوه‌كه گه‌یشتووه‌ته 100% و به‌كتریاش 50% .
به‌پێی ئاماره‌كان، ڕۆژانه به‌سه‌دان كه‌س به‌هۆى پیسبوونى ئاوى خواردنه‌وه‌ى پارێزگاى به‌سڕه‌وه، ده‌گه‌یندرێنه نه‌خۆشخانه‌كانى فریاكه‌وتن و تا ئێستاش نزیكه‌ى پێنج هه‌زار كه‌س ژه‌هراوی بوون و تووشى سكچوون هاتوون.
به‌رپرسێكى چاودێریی ته‌ندروستى به‌سڕه، ڕایگه‌یاند: هۆكارى ژه‌هراویبوونى هاووڵاتییان، پیسبوونى ئاوى خواردنه‌وه‌یه و ڕاپۆرته ته‌ندروستییه‌كان ئاشكراى ده‌كه‌ن، ڕێژه‌ى كلۆر، كه فهرمانگهكانى دابه‌شكردنى بۆ ئاوى خواردنه‌وه به‌كار ده‌هێننن، سه‌دا سفره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.