ئەندامێكی پەرلەمانی لوبنانی سەر بە كوتلەی حزبولڵا رایگەیاند كە بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا ، پێشنیارو داخوازییەكی سعودییەی رەتكردۆتەوە ئەویش لە ئەستۆگرتنی دووبارە بنیادنانەوەی سوریا لە لایەن سعودیاوە و مانەوەی ئەسەد هەتا هەتایە ، بەرامبەر واز هێنان و پچڕاندنی پەیوەندی لە دوو لایەن .
نەواف موسەوی لە دیدارێكی تەلەڤزیۆنی لە گەڵ كەناڵی مەیادین رایگەیاند كە ئەو پێشنیارو داخوازییەی كە ئەسەد رەتیكردۆتەوە وەكو ئاڵوگۆڕە بەوەی سعودیە دووبارە سوریا بنیادبنێتەوە و مانەوەی ئەسەد هەتا هەتایە ، بەرامبەر بە پچڕاندنی پەیوەندی لە گەڵ حزبولڵا و ئێران .
روونیشیكردەوە كە نوێنەرێكی سعودی لە لایەن جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان ئەو داوایەی گەیاندۆتە ئەسەد .
موسەوی راشیگەیاند كە ئەسەد لە شوێنی خۆی بەرگری لە بوون و مانەوەی خۆی دەكات.
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.