ههر یهك له وڵاتانی ئهمریكا و فهرهنسا و بریتانیا لهبارهی هێرشی سهربازی بۆ سهر ئیدلیب له لایهن رژێمی سووریا هۆشداریان دا به دیمهشق كه چهكی كیمیاوی بهكار نههێنێت.
لە راگەیەندراوێکدا هەریەک لە وەزارەتی دەرەوەی (ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا) نیگەرانی خۆیان لەهێرشەکانی سوریا بۆ سەر پارێزگای ئیدلب لە باکوری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە دەربڕیوە، کە چەکی کیمایی تێیدا بەکاردێت بەوەی پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
هۆشداری ئەوشیان داوەتە حکومەتەکەی ئەسەد، کە ئەگەر جارێکی تر سوپای سوریا چەکی کیمایی لە پارێزگای ئیدلب بەکاربهێنێت ڕاستەوخۆ هەڵوێستیان دەبێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە پێنج ساڵ بەر لە ئێستا بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوریاوە لە غوتەی رۆژهەڵات نزیکەی دوو هەزار کەس گیانیانلەدەستدا.
جێی ئاماژەیە لە ئیستادا چەکدارانی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان دەستیانگرتووە بەسەر پارێزگای ئیدلیب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا کە دەکەوێتە نزیک سنوری تورکیا، ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی دوو ملیۆن و 500 هەزار کەسە و سوپای سوریا دەیەوێت ئەو پارێزگایە بگرێتەوە دەست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.