Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 09:35

هێرش بکرێتە سەر ئێران هاوپەیمانانی ئەمریکا دەکەونە مەترسیەوە

ئەنجامدانی وتووێژی راستەوخۆ لە گەڵ سەركردەكانی ئێران جێگەی قبوڵكردن نییە
هێرش بكرێتە سەر ئێران ، هاوپەیمانانی ئەمریكا دەكەونە مەترسیەوە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پیاوێكی ئاینی گەورەی ئێران هۆشداریدایە ئەمریكا بەوەی ئەگەر هێرش بكرێتە سەر ئێران ئەوا تەواوی هاوپەیمانەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە بە ئیسرائیلەوە دەكرێنە ئامانج لە لایەن ئێرانەوە .

ئەحمەد خاتەمی لە میانەی نوێژی جەژن لە تاران روونیكردەوە كە ئەو داوایەی دۆناڵد ترەمپ بە ئەنجامدانی وتووێژی راستەوخۆ لە گەڵ سەركردەكانی ئێران جێگەی قبوڵكردن نییە .

ئاژانسی هەواڵی میزان لە زمانی خاتەمی گواستیەوە كە رایگەیاندووە پێویستە ئەمریكا رازی بێت بەوەی دەگوترێت لە وتووێژەكان ، ئەمەی ئەمریكا ئەنجامی دەدات دانوستان نییە بەڵكو دیكتاتۆریەتە ، بەمەش ئێران رووبەرووی دیكتاتۆریەت دەوەستێتەوە .

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.