سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئەنقەرە سەبارەت بە ئازادنەكردنی قەشە ئەمریكیەو دەڵێت" توركیا خەریكە هەڵەیەكی گەورە دەكات.
دۆناڵد ترەمپ، بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندوە, واشنتۆن رۆڵی هەبوە لە ئازادكردنی هاوڵاتییەكی توركیا كاتێك لە ئیسرائیل دەستبەسەربووە، بەڵام ئەنقەرە هیچ رۆڵێكی نییە بۆ ئازادكردنی قەشە ئەندرۆ برۆنسۆن كە ئێستا لە وڵاتەكەیان دەستگیركراوە.
سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكردوە, لەسەر دۆسیەی قەشە ئەمریكیەكە سازش بۆ توركیا ناكەن و جەختیشیكردوەتەوە كە دوو دڵ نییە لە سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر بەرهەمی ئەلەمنیۆم و پۆڵای توركیادا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.