Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 08:29

رۆحانی: ئەمریکا توانای ھێرشکردنە سەر ئێرانی نییە

رۆحانی: ئەوروپاو کەنەداو چینیش متمانەیان بە ئەمریکا نەماوە
کوردستان TV
100%

حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێران رایگەیاند" ئەمریکا ناتوانێت ھێرش بکاتەسەر وڵاتەکەی. 

رۆحانی لە رۆژی نیشتمانی پیشەسازی بەرگری ئێراندا رایگەیاندووه" پەرەپێدانی توانا مووشەکییەکانمان مانای ئەوە ناگەیەنێت جەنگمان دەوێت، بەڵکو لەپێناو ئاشتیدایە. 

رۆحانی بە پێویستیشی دەزانێت وڵاتەکەی خۆی ئامادەبکات بۆ رووبەڕووبونەوەی ھەر ھێزێکی سەربازی کە ھەوڵدەدات خاکی وڵاتەکەی داگیربکات. 

رۆحانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەمریکا توانای ھێرشکردنە سەر ئێرانی نییە، چونکە درکیان بە توانا سەربازییەکانی ئێران کردووەو ھەنگاوێکی لەوشێوە باجەکەی گەورە دەبێت. وتیشی: جگە لە ئێران، ئەوروپاو کەنەداو چینیش متمانەیان بە ئەمریکا نەماوە.

وتەکانی ڕۆحانی لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندبوو: ھیچ پەیوەندییەک لەگەڵ ئێراندا سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی دانوستان نییە. 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.