Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 16:44

جەواد زەریف: ئەمەریکا نەخۆشە و ئاڵوودەی سزای دارایی بووە

گەمارۆكان كاریگەرییان لەسەر گۆڕینی سیستەمی سیاسی ئێران نییە
کوردستان TV
#11
100%


وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، ئەمریكا بە سەپاندنی گەمارۆ ئابوورییەكان لە دژی ئێران ڕاهاتووە و تووشی نەخۆشە و ئاڵوودەی سزای دارایی بووە.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران بە كەناڵی “سی ئێن ئێن”ی راگەیاند، لەو بڕوایەدام نەخۆشییەك لە ئەمریكا بوونی هەیەو ئەویش گەمارۆكانە، تەنانەت لە سەردەمی باراك ئۆباماش جەختیان لەسەر پاراستنی سیستەمی گەمارۆكان دەكردەوە، لە جێی ئەوەی كە گەمارۆكانی دژ بە ئێران هەڵبگرن.

گوتیشی، دەتوانین بە بێ گرنگیدان بە لاوازبوونی ڕێكەوتنی ئەتۆمی لە لایەن حكومەتەكەی ترەمپەوە، ئەم ڕێكەوتنە بپارێزین، چونكە ئەمریكا وانەی لەم ڕاستییە وەرنەگرتووە كە گەمارۆكان كاریگەرییان لەسەر گۆڕینی سیستەمی سیاسی ئێران نییە.

ئاشكراشیكرد، هەستمان بەوە دەكرد لانیكەم ئەمریكا ئەم وانەیەی وەرگرتووە كە گەمارۆكان تەنیا دەبنە هۆی گوشاری زیاتری ئابوری لەسەر ئێران و ئەو ئامانجە سیاسییەی واشنتن مسۆگەر ناكات، پێم وابوو ئەمریكییەكان ئەمەیان وەرگرتووە، بەڵام بە داخەوە تووشی هەڵە بووم.

رونیشیكردەوە، گوشاری هاوپەیمانانی ئەورووپی دەتوانێت گۆڕانكاری لە بۆچوونەكانی ترەمپدا بكات، ئەمریكاش هەوڵی ئەوە دەدات كە ئەوروپا هاوكاری بكات.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەمەریکا، لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران کشایەوە و داواش لە تەواوی هاوپەیمانەکانی دەکات پابەندی سزا نوێکانی سەر ئێران بن.

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.