به‌پێى هه‌واڵیكى ڕویته‌رز سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ى ئابى 2018، له ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى توركیا چه‌ند كه‌سێك له نێو ئۆتۆمبێلێكه‌وه ته‌قه‌یان له بیناى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا كردووه و زیان به بیناكه گه‌یشتووه و شووشه‌ى كابینه‌ى پرزگه‌ى باڵوێزخانه‌كه شكاوه و به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى به كارمه‌ندانى باڵوێزخانه‌كه نه‌گه‌یشتووه.
فه‌رمانبه‌رێكى پۆلیس به ڕۆیته‌رزى ڕاگه‌یاندبوو كە هێرشبه‌ره‌كان كاتژمێر 5ى به‌یانى به كاتى توركیا ته‌قه‌یان له باڵوێزخانه‌كه كردووه و باڵوێزخانه‌كه به‌نیازه ئه‌م هه‌فته‌یه دابخرێت به‌هۆى چه‌ژنى قووربانى موسلمانان.
هێرشبه‌ره‌كان له‌دواى ئه‌نجامدانى ته‌قه كردنه‌كه‌یان بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا به ئۆتۆمبێلێكى سپى هه‌ڵهاتوون و ته‌قه‌كه‌ره‌كانیش ده‌ستگیر نه‌كراون.
جێى ئاماژه‌یه په‌یوندییه‌كانى ئه‌مریكا و توركیا له ئێستادا گرژى تێكه‌وتووه به‌هۆى دادگایى كردنى قه‌شه ئه‌ندرۆ برونسۆنى ئه‌مریكى له‌لایه‌ن حكومه‌تى توركیاوه.
په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن گرژى و ئاڵۆزى تێكه‌وتووه، توركیا قه‌شه ئه‌مریكییه‌كه‌ى به‌تۆمه‌تى سیخوڕ‌ى تۆمه‌تبار كردووه و ئه‌مریكاش داواى ئازادكردنى ده‌كات.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.