Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 08:05

ئێران: وڵاتانی ئەوروپا ھیچ ھەنگاوێکی پراکتیکییان نەناوە

وەزیری دەرەوەی ئێران رەخنە لە وڵاتانی ئەوروپا دەگرێت
کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی رێککەوتننامە ئەتۆمیەکەوە رەخنە لە وڵاتانی ئەوروپا دەگرێت و رایدەگەیەنێت" وڵاتانی ئەوروپا ھیچ ھەنگاوێکی پراکتیکییان نەناوە.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رەخنەی ئاڕاستەی وڵاتانی ئەوروپا کردووە و لەوبارەیەوە رایگەیاندووە" لەدوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتننامە ئەتۆمیەکە، ئەوروپا تەنھا ھەڵوێستی دەربڕیوە و ھیچ ھەنگاوێکی پراکتیکی نەناوە بۆ بەجێگەیاندنی بەڵێنەکانیان سەبارەت بە مانەوە لەو رێککەوتنەدا. 

وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاندووە" ئەوروپیەکان چەندین پێشنیاریان کردووە و لە بواری مامەڵە نەوتی و بانکیەکانیشدا چەند ھەنگاوێکیان ناوە، بەڵام ھەنگاوەکان وەک پێویست نەبوون و لەڕاستیدا ئەو ھەنگاوانە زیاتر دەربڕینی ھەڵوێست بوون نەک ھەنگاوی کرداری. 

دوای ئەوەی ئیدارەکەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاری کشانەوەی لە رێککەوتننامە ئەتۆمیەکەدا، وڵاتانی ئەوروپا، بەتایبەت بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا جەختیان کردەوە لەسەر پابەند بوون بەو رێککەوتنە و بەڵێنیان دا کۆمپانیا ئەوروپیەکان ھان بدەن کە ھاوکاریی ئابووری لەگەڵ ئێراندا بکەن.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.