Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 05:22

هاوپەیمانەکانی ئەمریکا 300 ملیۆن دۆلار وه‌ک کۆمه‌ک پێشکه‌ش بە سووریا دەکەن

سعودیه‌ بڕى 100 ملیۆن دۆلارى وه‌ك كۆمه‌ك به‌خشێوه‌
هاوپەیمانەكانی ئەمریكا 300 ملیۆن دۆلار وه‌ك كۆمه‌ك پێشكه‌ش بە سووریا دەكەن
کوردستان TV
100%

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: ئه‌و بوودجه‌یه‌ى كه‌ پێشتر به‌ مه‌به‌ستى پرۆژه‌كانى جێگیركردنى سه‌قامگیرى بۆ سوریا ته‌رخانكردبوو ڕایده‌گرێت.

هێزه‌ر ناورێت وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا دوێنى هه‌ینى ڕایگه‌یاند كە وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ بریارى داوه‌ 230 ملیۆن دۆلاره‌ى كه‌ ته‌رخانكراو بوو به‌مه‌به‌ستى پرۆژه‌كانى جێگیركردنى سه‌قامگیرى له‌ سوریا بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌  له‌دەستی  تیرۆرستانی داعش دەرهێنراون.

هه‌روه‌ها ناورێت وتى: بڕیاره‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌ڵێنى زیاتر و له‌ چوارچیوه‌ى به‌شدارى داراى گرینگ و سه‌ربازى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ دراوه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا بانگوازى هاوپه‌یمانان كرد بۆ هاوبه‌شیان له‌ قورساى و یارمه‌تیدان له‌ ته‌رخانكردنى سه‌قامگیرى له‌ سوریا.

هاوپه‌یمانان بۆ سه‌قامگیرى له‌ سوریا و له‌ چوارچێوه‌ى هاوكارى كردنى ئه‌مریكا بڕى 300 ملیۆن دۆلاریان وه‌ك كۆمه‌ك پێشكه‌ش كردووه‌ ئه‌م هاوكاریه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتى ئوسترالیا و دانیمارك و یه‌كێتى ئه‌وروپا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا و كوێت بەخشراوە .

جێی ئاماژه‌یه‌ كە وڵاتى شانشینى سعودیه‌ بڕى 100 ملیۆن دۆلارى وه‌ك كۆمه‌ك به‌خشێوه‌ و ئیمارات 50 ملیۆن دۆلارى ته‌رخان كردووه‌.

هاوكات برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌رى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش وتى: ئه‌و 300 ملیۆن دۆلاره‌ ڕێگامان پێ ده‌دات تا به‌رده‌وام بین له‌ ڕه‌وتى به‌هێزكردنى به‌رنامه‌كانمان.

هه‌روه‌ها هێزه‌ر ناورێت وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا وتى: ئه‌م بڕیاره‌ نێشانه‌ى كه‌م بوونه‌وه‌ى ستراتیجییه‌كانى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان نییه‌ له‌ سوریا . 

ناورێت له‌ درێژه‌ى قسه‌كانیدا وتى: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ مانگى ئادارى رابردوو سه‌ندوقى كۆمه‌كى راگرت، له‌ كاتێكدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی واشنتۆن ئه‌و بوودجه‌یه‌ى هه‌ڵسه‌نگانده‌وه‌ بۆ ناكۆكیكانى سوریا .

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه‌ تره‌مپ له‌ باره‌ى مانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ سوریا وتویتى " مانه‌وه‌مان له‌ سوریا ڕوونه‌ و ئێمه‌ ئاماده‌ین بمێنینه‌وه‌ هه‌تا داعش ده‌به‌زێنرێت و تیشكمان خستوته‌ سه‌ر دڵنیابوون له‌ كشانه‌وه‌ى هێزى ئێران وبریكاره‌كانیان له‌ سوریا " .

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.