Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 19:58

سووپاى ئێران برینداربوونى 4 سه‌ربازى له‌ شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان راگه‌یاند

یه‌كێك له‌سه‌ربازه‌كانیش له‌شه‌ڕه‌كه‌دا بێسه‌روشوێن بوو
کوردستان TV
100%

محه‌مه‌د فه‌تحی، فه‌رمانداری شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رایگه‌یاند" چوار سه‌ربازی هێزه‌كانی پاراستنی سنوری ئێران له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌كدارێكی دژ به‌ رژێمی وڵاته‌كه‌یدا، بریندار بوون.

محه‌مه‌د فه‌تحی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ ئاژانسی “فارسنیوز”ی راگه‌یاندوه‌" سه‌ره‌تای شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی  پاسه‌وانی سنور له‌كاتی گه‌ڕاندا له‌سه‌ر رێی گوندی “بولحه‌سه‌ن”ی سه‌ر به‌ بانه‌  كه‌وتونه‌ته‌ بۆسه‌ی چه‌ند چه‌كدارێكی دژ به‌ شۆڕشی ئیسلامی ئێران.”

وتیشى" به‌هۆی ته‌قه‌یه‌كی زۆری ئه‌و چه‌كدارانه‌وه‌ چوار سه‌رباز له‌هێزه‌كانی پاراستنی سنور برینداربوون، كه‌ گوازرانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌و ده‌ستكرا به‌ چاره‌سه‌ركردنی  برینه‌كانیان.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، كه‌ یه‌كێك له‌سه‌ربازه‌كانیش له‌شه‌ڕه‌كه‌دا بێسه‌روشوێن بووه‌، به‌ڵام دواتر به‌سه‌لامه‌تی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بنكه‌كه‌ی خۆی.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.