Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 05:34

ئه‌مریکا و رووسیا له‌باره‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ سووریا رێککه‌وتن

ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكی ئاشكرایكردووه
ئه‌مریكا و رووسیا له‌باره‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ سووریا رێككه‌وتن
کوردستان TV
100%

ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاو و ڤلادیمیر پۆتین سه‌رۆكی رووسیا، له‌باره‌ی پێویستی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ نێو خاكی سووریا، گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی. 

سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها ئاشكرایكردووه‌،‌ بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ نیكۆلای پاترۆشۆف هاوتا رووسیه‌كه‌ی، له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وی رۆڵی ئێران له‌ سووریا و هه‌روه‌ها كشاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئێران له‌و وڵاته‌ دیدارێك ئه‌نجام بده‌ن. 

دیاره‌ جێگیربوونی هێزی سه‌ربازی ئێران له‌ سووریا كه‌ هاوكات پاڵپشتی رژێمی ئه‌سه‌د ده‌كات، بووه‌ته‌ پرسێكی ئاڵۆزی جیهان به‌ گشتی و ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌تی . ئیسرائیل جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت، ئێران سه‌رجه‌م هێزه‌كانی به‌و ملیشیایانه‌یشی كه‌ تاران پاڵپشتیان لێده‌كات، له‌ سووریا بكشێنێته‌وه‌. 

هێزی ئاسمانی ئیسرائیل به‌ فرۆكه‌ چه‌ندین جار بنكه‌ و مۆڵگه‌كانی ئێرانی له‌ نێو خاكی سووریا كردووه‌ته‌ ئامانج. 

هاوكات به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ رێگه‌ به‌ خۆته‌یار كردنی سه‌ربازی ئێران ناده‌ن له نێو خاكی‌ سووریادا. 

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ رووسیا هاوپه‌یمانی رژێمی سووریایه‌ و له‌ 2015 وه‌ به‌كرده‌یی پاڵپشتیكردنی وڵاته‌كه‌ی بۆ دیمه‌شق راگه‌یاندووه‌ و به‌م بۆنه‌شه‌وه‌ هێزێكی زۆری سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له‌ نێو خاكی سووریا جێگیر كردووه‌. 

ئه‌م رێكه‌وتنه‌ نوێیه‌ی ئه‌مریكا و رووسیا هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرای كردووه‌، تیمێكی تایبه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی راسپاردووه‌ بۆ ‌راگه‌یاندنی كه‌مپینێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ دژی چالاكیه‌كانی ئێران له‌ ده‌ره‌وه‌ی خاكی وڵاته‌كه‌ی.  

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.