لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، هۆبهی چاودێری تەندروستی چهمچهماڵ بههاوكاری هێزه ئهمنییهكان ڕایدهگهێنێت ، لەناوبازاڕ وشوێنە گشتیەکانی قەزای چەمچەماڵ ، بڕێكى زۆر له خۆراک و شمەکەی بەسەرچووی نەشیاو کە لە ماوەی مانگێکدا دەستیان بەسەرداگرتبوو ، دەستبەجێ لەناویانبرد.
شـاخەوان هادی، لێپرسراوی هـۆبەی چاودێریی تـەندروستی چەمچەماڵ بۆبەشی راگەیاندی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چـەمچەماڵ ڕایدهگهێنێت : ئەو خۆراکانە سەرجەمیان لە مــاوەکـانی رابردوودا لـەلایەن لێژنە هاوبەشەکانی چاودێری تەندروستی لەناوبازاڕی قەزای چەمچەماڵ دەستیبەسەرداگیراوە بڕەکەی (٣) سێ تۆن دەبێت و ژمارەیەکیش لەو خاوەن دووکاندارانە غەرامەکراوە.
شاخەوان هادی داواشی لەهاوڵاتیانی شارەکە کرد کە لەکاتی بینیی هەر شمەکێکی خـراپ و بەسەرچوو کە گومانی خراپبونی لێ بکرێت ، راستەوخۆ تیمەکانی چاودێری تەندروستی لێ ئاگادار بکەنەوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.