سه‌رۆك كۆماری توركیا، به‌رامبه‌ر به سزا ئابوورییه‌كان كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه خراوه‌ته سه‌ری، به سامسونگ هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و بایكۆتی ئەو كاڵا ئه‌لكترۆنیانه دەكات كە لە ئەمەریكاوە هاوردە دەكرێن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، له وتارێكدا ئه‌مڕۆ له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا توركیا ئامێری ئایفۆن ناكڕێت و له جێی ئه‌وه سامسونگی كۆری و ڤیستهلی توركی ده‌كه‌نه جێگره‌وه.
سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، ئەگەر ئەوان ئایفۆنیان هەبێت، لەولاوە چەندین جۆری تر هەیە، سامسۆنگ، ڤینۆس، ڤیستڵ، با تێبگەن ئێمەش چی دەكەین، ئێمە پێداویستی خۆمان دابین دەكەین.
لە میانەی بەشداریكردنی لە كۆنگرەی یادی 16 ساڵەی گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن ئاكپارتیەوە، ئەردۆغان گوتی: هێرشێكی گەورە بۆ سەر توركیا لە ئارادایە، پێشتریش بەشێوەیەكی نهێنی هەمان هێرش لەئارادابوو، بەڵام ئەمجارە هێرشەكە بە ئاشكرایە.
ماوه‌یه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره گرژی تێكه‌وتووه و ئه‌مه‌ریكاش سزای ئابووری خستووه‌ته سه‌ر توركیا، به‌هۆیه‌وه‌ش به‌های لیره‌ی توركی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه به‌رامبه‌ر به دۆلار و كاریگه‌ریی نه‌رێنی خستووه‌ته سه‌ر ئابووری توركیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.