له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى دهۆك ڕایده‌گه‌ێنێت ته‌نها له‌ماوه‌ى حه‌وت مانگدا به‌ڕووداوی هاتووچۆ له‌سنوری پارێزگای دهۆك و ده‌وروبه‌ری 77 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14 ى ئابی 2018 له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئازاد ته‌ها، به‌رپرسى په‌یوه‌ندى و ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى دهۆك رایگه‌یاند، له 1ی کانونی دووه‌می 2018 تا سه‌ره‌تاى مانگى ئابی ساڵى 2018 له سنورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى پارێزگاى دهۆك 628 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوه كه‌تێیدا گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی لێكه‌وتوه‌ته‌وه ، كه‌ڕێژه‌كه‌ى 77 هاوڵاتی به‌ڕووداوه‌كان گیانیان له‌ده‌ست داوه و هه‌روه‌ها 589 هاوڵاتیش برینداربوونه ، هه‌روه‌ها له‌م ژماره‌یه‌ش 423 پێكدادان، 64 وه‌رگه‌ڕان، 138 شێلان و 3 سووتان) ڕوویانداوه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.