حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) راگهیهندراوێكی لهسهر شهڕهكهی چەند ڕۆژی ڕابردووی نزیک شاری شنۆی بڵاوكردهوه و ئاشكرایكرد كه لهو شهڕهدا 6 پێشمەرگەی ئەو حزبە شەهیدبوون و 20 پاسداریش کوژراون و بریندار بوون.
لە راگەیەنراوهكهی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی حدکا هاتووه، شەوی هەینی لەسەر شەممەی ڕابردوو ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی ئەو حزبە لەکاتی ئاڵوگۆڕی شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە له ناوچە شاخاوییەکانی کێلەشینی شنۆی سەربە پارێزگای ورمێ، کەوتوونەتە کەمینی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە و شەڕێکی قورس روویداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو شەڕەدا شەش پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوەکانی (عەبدولسەلام عەبدی، سلێمان محەمەدزادە، عەبدولواحید سۆهرابی و ئیسماعیل ئێران مەنش، عوسمان رەحمانی و مێهران تەهاپور) شەهید بوون و دوو پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.
بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، سێ لەو پێشمەرگانە بەهۆی نەبوونی دەرەتانی گواستنەوە و سەختی برینەکانیانەوە بە نارنجۆکی دەستی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بهپێی زانیارییهكانی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی حدکا بە پێی زانیارییەکان لەو شەڕەدا 12 پاسداری ئێران کوژراون و 8ی دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.