وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، لەگەڵ رێككەوتنن بە رێگەی دیپلۆماسی، بەڵام "ناگونجێت ئەوە قبووڵ بكەین شتمان بەسەردا بسەپێندرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به قه‌یرانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنین به رێگه‌ی دیپلۆماسی، به‌ڵام ناگونجێت ئه‌وه قبووڵ بكه‌ین شتمان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.
له گوتارێكیدا كه له كردنه‌وه‌ی دەیه‌مین كۆنفرانسی باڵیۆزاندا پێشكه‌شی كرد، مەولود چاوش‌ئۆغڵو گوتی: چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له ئه‌مریكا ده‌كه‌ین كه راستگۆبێت له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی دۆستایه‌تیمان و هاوپه‌یمانیمان له ناتۆ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو گوتیشی: سه‌رباری هه‌موو جۆره چه‌واشه‌كاری و كه‌مپینه‌كان له‌دژمان، توركیا یه‌كێكه له گونجاوترین وڵاتانی جیهان بۆ وه‌به‌رهێنان.
له ماوه‌كانی رابردوودا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندبوو: به‌ھۆی ده‌ستگیركردنی قه‌شه ئه‌ندرێو برۆ‌نسن كه پیاوێكی كریستیانی گه‌وره و باوكی خێزانێكی شاھانه‌یه، ئه‌مریكا سزای قورس به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنێت. پێویسته ئه‌م پیاوه باوه‌ڕداره بێتاوانه ده‌ستبه‌جێ رزگار بكرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.