Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 04:40

هونه‌رمه‌ندان به‌ چه‌پکێ گوڵه‌وه‌ له‌سه‌ر ئارامگاکه‌یه‌وه‌ یادی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یان به‌رز ڕاگرت

ژیانی پڕ بوو له‌ داهێنان و به‌خشش
کوردستان TV
100%

دوای تێپه‌ڕبوونی هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌رومیدیاكاری توانا (سه‌ڵاح حه‌سه‌ن)، كه‌ ژیانی پڕ بوو له‌ داهێنان و به‌خشش، به‌تایبه‌ت له‌ بواری هونه‌ردا، كه‌ چه‌ندین كاری تایبه‌تی پێشكه‌ش كردووه‌، تا دوا هه‌ناسه‌ش هه‌میشه‌ دڵی بۆ سه‌ركه‌وتنی هونه‌ری كوردی لێی ده‌دا.

دوێنێ، 8 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ تێپه‌ڕی، به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ش هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیران بڕیاریاندا كه‌ چه‌پكێك گوڵی خۆشه‌ویستی له‌سه‌ر ئارامگای (سه‌ڵاح حه‌سه‌ن)ـی داهێنه‌ر دابنێن، كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یان یادگاری شیرینی له‌گه‌ڵ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌دا هه‌بووه‌ و ئێستایشی له‌گه‌ڵ دابێت به‌ یادی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ كاری هونه‌ری ده‌كه‌ن.

ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین ئه‌وه‌یه‌، (سه‌ڵاح حه‌سه‌ن) له‌ دایكبووی ساڵی 1966ـه‌ و له‌ جه‌له‌ولا چاوی بۆ دنیا هه‌ڵهێناوه‌، قۆناغی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌ شاری هه‌ولێر ته‌واو كردووه‌، پاشان ده‌چێته‌ ئه‌كادیمیای هونه‌ره‌ جوانه‌كان له‌ شاری به‌غدا، وه‌ك ناوێكی دیاری بواری ڕاگه‌یاندن و شانۆش خۆی ده‌ناسێنێت.

له‌ ته‌مه‌نی خۆی دا وه‌ك هونه‌رمه‌ند و میدیاكار، چه‌ندین به‌رهه‌می به‌پێز پێشكه‌ش ده‌كات و به‌شداری له‌ چه‌ندین كاری سینه‌مایی و درامی و شانۆیش دا ده‌كات، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 11/8/2010 دڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی له‌ لێدان ده‌كه‌وێت و ماڵئاوایی له‌ هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان ده‌كات.

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.