له درێژهی كاروچالاكییهكانی خۆیدا ، رێكخراوی كوردستان فۆتۆ لهسهر ئاستی كوردستانی گهورهدا بۆ چوارهمین ساڵ له رۆژی جیهانیی فۆتۆدا بە پێشانگایەك بەشداری لە هەڵمەتی ڕێكخراوی فۆتۆی جیهانیدا دەكات ، كە وا بڕیارە ڕۆژی یەك شەممە، بەرواری (19/8/2018)، لە (تابلۆ مۆڵ)ـی هەولێر، پێشانگاكە بكرێتەوە و ماوەی (3) ڕۆژ بەردەوام بێت.
سهرۆكی ریكخراوی كوردستان " شێرزاد رهسول فهقێ " ئاشكرایدهكات ، رێكخراوهكهیان ساڵانه بهشداری له رۆژی جیهانی فۆتۆ كردووه ، بۆ ئهمسالیش به گرووتینهوه لە سەر ئاستی كوردستانی گەورە دا بە پێشانگەیەكی كراوەی فۆتۆگرافی بە بەشداری30 فۆتۆگرافەر لەو هەڵمەتە جیهانیە دا دەكەین .
وتیشی ێشانگەكە كراوەیە وهەموو جۆرەكانی فۆتۆ لەخۆ دەگریت هەر بۆیە لەم بەشداریكردنەی ئەمساڵدا دەمانەوێت هەنگاوە سەركەوتووەكانمان پەل و پۆ بهاوێت و ئامانجی خۆی بپێكێت.
هاوكات ئاماژەی بەوە دا، نیازمان وایە چەندین پێشانگەی تایبەت بە كەلتووری نەتەوەكەمان لە دەرەوەی وڵات بكەینەوە ، هاوكات ئاماژەی بەوە دا، نیازمان وایە چەندین پێشانگەی تایبەت بە كەلتووری نەتەوەكەمان لە دەرەوەی وڵات بكەینەوە، كە هەر وەك پار ساڵ لە ڕێی نوێنەرایەتیی كوردستان فۆتۆ لە بەریتانیا كرایەوە و هەر ساڵێك دەمانەوێت جیاوازتر دەربكەوین .
له كۆتاییدا فهقێ دهڵێت: دوای نیشاندانی لە هەولێر پێشانگەكە بە شێوەی گەرۆك دەگوازینەوە شاری دهۆك لە پاڵ پێشانگەكەدا گفتوگۆیەكی كراوە لە بارەی هونەری فۆتۆ پێشكەش دەكرێت .
ئەو بەشداریكردنە سەرتاسەریەی هەموو پارچەكانی كوردستان وادەكات هەموو فۆتۆگرافەرانی كوردستان بەیەك تر ببەستێتەوە و كێ بركێیان بێت، لە سەر كاری باش و باشتر ، هەروەها لە پاڵ پێشانگەكەدا پێشبڕكێی یاری بۆلینگ بۆ 20 فۆتۆگرافەر ئەنجام ئەدرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.