ماڵپەڕی "روسیا الیوم"، لەسه‌ر زاری به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڵاوکردەوە، کە ئێران ئاگاداری سەردانه‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق نییه، کە بریاربوو له‌م هەفتەیەدا سەردانی ئێران بکات، به‌لام ئه‌مرۆ نوسینگه‌ى عه‌بادى بلاوى كرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌ى عه‌بادى هه‌لوه‌شێنراوه‌ته‌وه .
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌روه‌ها بێ ئاگایی خۆی لە سەردانه‌كه‌ى عه‌بادى بۆ وڵاتەکەی دەربڕی و رایگەیاند هیچ راگەیەندراوێکمان پێ نەگەیشتووە له‌مه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ى ناوبراو بۆ ئێران .
ئەمڕۆ یەكشەممە ئاژانسی "فرانس پرێس"، لەزاری بەرپرسێكی حكومەتی عێراقییەوە بڵاویكردۆتەوە ، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە بڕیاربوو لەم هەفتەیەدا سەردانی توركیا‌و ئێران بكات، به‌لام تەنها سەردانی ئەنكەرە دەكات و سەردانەكەی تارانی بەهۆی سەرقاڵی و تەواونەبوونی ئامادەكارییەكانەوە هەڵوەشاندۆتەوە.
بریار بوو سەرۆك وەزیرانی عێراق رۆژی سێشەممە سەردانی ئەنقەرەو رۆژی چوارشەممەش سەردانی تاران بكات، بۆ تاوتوێكردنی پرسە ئابوورییەكان لەگەڵ ئەو دوو ووڵاتە هاوبەشە، دوای ئه‌وه‌ی رووبه‌روی سزای ئابووری ئەمریكا بوونەتەوە.
عەبادی له لێدوانێكیدا رایگه‌یاندبوو حكومەتەكەی لەگەڵ سزاكانی ئەمریكادا نییە لەسەر ئێران، بەڵام لەبەر بەرژەوەندی وڵات پابەند دەبێت پێیانەوە.
بەپێی زانیارییەكان، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیارە لەو سەردانەیدا وێڕای دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی، دوا گۆڕانكارییەكانی هەلومەرجی سیاسی تاوتوێ بكەن.
لەم دواییەداو پاش پێداگری حەیدەر عەبادی بۆ هاوڕابوونی وڵاتەكەی لە هاوڕێیەتیكردنی ئەمریكا بۆ سەپاندنی گەمارۆی زیاتری ئەمریكی لە دژی ئێران و لە بەرامبەردا جێبەجێ كردنی گەمارۆكان، ڕەخنەیەكی زۆر لەلایەن كەسایەتییەكانی عێراقی لێ گیراوە.
هەندێك ئەو لێدوانانەی ئەویان وه‌كو هەوڵێك بۆ ڕاكێشانی پاڵپشتی واشنتۆن لە پێناو هەڵبژاردرانەوەی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق ناوبردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.