Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 05:17

له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا 32 کوژراو و 45 برینداری لێکه‌وته‌وه‌

له‌ ناوچه‌ی سه‌رمه‌دا له‌ سنووری پارێزگای ئیدلب
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ی سه‌رمه‌دا له‌ سنووری پارێزگای ئیدلب باكووری رۆژئاوای سووریا، 32 كه‌س كوژران و ٤٥ی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌رێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی ئیدلب، مسته‌فا حاج یوسف له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: كاتژمێر چواری به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌و شوێنه‌ی كه‌ ئاواره‌كانی باكووری حومس تیادا ده‌ژین له‌ شارۆچكه‌ی سه‌رمه‌دا روویداوه‌.

حاج یوسف گوتیشی: له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ بینایه‌كی شه‌ش نھۆمی كه‌ ئاواره‌كانی باكووری حومس تیادا ده‌ژین رووخاوه‌ به‌و هۆیه‌وه‌شه‌وه‌ 32 مه‌ده‌نی كوژراون و به‌لانیكه‌م 45 كه‌س برینداربوون.

به‌رێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی ئیدلب، مسته‌فا حاج یوسف ئاشكراشی كرد كه‌ 13 مه‌ده‌نی له‌ كاره‌كانی به‌دواگه‌ڕاندا رزگاركراون و برینداره‌كانیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه‌ كراون.

به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ ھۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.