په‌یكه‌رسازی كورد " ئارام حه‌سه‌ن " له ساڵی 1998 ه‌وه ده‌ستی كردووه به نوسین ، خاوه‌نی دوو رۆمان و چوار نامیلكه‌ی شیعرییه ، له ئێستادا خه‌ریكی ئاماده‌كارییه بۆ چالاكییه‌كی هونه‌ری نوێ .
ئارام حه‌سه‌نی نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند ئه‌مساڵ به هۆی كه‌می خوێنه‌ر ، نیازی بوو رۆمانی سێیه‌می به پوش بنووسێت له بری قه‌له‌م ، بۆیه به ناوی" سه‌فه‌رنامه" به كۆمه‌لێك په‌یكه‌ر چیرۆكێكی دروستكرد ، له‌م چالاكییه هونه‌رییه‌دا گه‌ڵای دار و پووش و كاو توێكله‌دار و ره‌گی رووه‌ك و ریشالێ دار و ورده‌به‌رد و گڵ و كه‌تیره‌ی دره‌خت و چیلكه و چه‌وێل و دڕك و گوڵی به‌كارهێناوه .
ئارام ئاشكرایده‌كات ، ده‌یه‌وێت له‌م رێگایه‌وه پەیامی ئاشتبوونەوەی مرۆڤ بە سروشت بگەیه‌نێت ، وتیشی ده‌یه‌وێت ئه‌وه بخاته روو كه چڵەپووشێك لەم سروشتەدا بەها و گرنگی خۆی هەیە با بەڕێزەوە لێی بڕوانین .
ئارام ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كاری داهاتووی زۆر ناوازه ده‌بێت ، كاره‌كه‌ی بریتی ده‌بێت له بەرجەستەكردنی دۆزەخ و جۆرەكانی ئەشكەنجەدانی مرۆڤ لە ٢٥ كاردا نیشانی ده‌دات كه سه‌رجه‌میان به ماده‌ی سروشتی دروستیان ده‌كات . ، جیاواز لەوەی كە لە پڕۆژەی سەفەرنامەدا به‌كاری هێناون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.