Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 05:41

واشنتۆن جارێکی تر دەستی بە ڕەوانەکردنی چەک بۆ "هه‌سه‌ده‌" کرده‌وه‌

200 لۆری چەك و تەقەمەنی ڕادەستی هێزه‌كانى "هه‌سه‌ده‌" كردووە
کوردستان TV
100%


بەپێی هەواڵێكی "هاوار نیوز"ى نزیك له‌ یه‌په‌گه‌، دوای ماوەیەك ڕاوەستانی ناردنی چەك و تەقەمەنی بۆ هێزە كوردییەكان لە سووریا، واشنتۆن جارێكی تر دەستی بە ڕەوانەكردنی چەك كردۆتەوەو بۆ ئەو مەبەستەش (200) لۆری چەك و تەقەمەنی دیكەی ڕادەستی هێزه‌كانى "هه‌سه‌ده‌" كردووە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەم (200) لۆری چەك و تەقەمەنییە ڕەوانەی كوردستانی سووریا كراوەو بۆ شەڕی دژ بە داعش نێردراوەو لە كۆبانی ڕادەستی فەرماندەی هێزە كوردییەكان كراوە.

شایانی باسە ئەمریكا لە ساڵی (2014) بە مەبەستی شەڕی دژ بە داعش یارمەتی هێزە كوردییەكان دەدات و لەم ماوەیەدا بە هەزاران لۆری چەك و تەقەمەنی ڕادەستی كوردەكانی سووریا كردووە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.