خاتوو مه‌عسوومه ئه‌حمه‌دی، هاوسه‌ری مامۆستا هه‌ژار نووسه‌ر و شاعیری ناسراوی كورد، له ته‌مه‌نی 89ساڵیدا شه‌وی ڕابردوو له شاری هه‌ولێر به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد..
زاگرۆس شهرهفكنهدی كوڕی مامۆستا هه‌ژار، له‌مباره‌وه به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: مه‌عسوومه ئه‌حمه‌دی، له‌دایكبووی 1929 خه‌ڵكی گوندی (نۆبار)ی بۆكانه و هاوسه‌ری به‌وه‌فای مامۆستا هه‌ژار بووه و دوای هه‌ڵاتن و ئاواره‌بوونی مامۆستا هه‌ژار پاش كۆماری كوردستان، به‌خێوكردنی شێركۆی كوڕه گه‌وره‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی و پاشان ڕووی كردووه‌ته باشووری كوردستان".
هه‌روه‌ها گوتی: "هۆكاری مه‌رگی دایكم پیری و نه‌خۆشی بووه و سه‌ره‌نجام پاش چه‌ند ساڵێك نه‌خۆشی، سه‌ره‌نجام كاتژمێر 10:30 خوله‌كی شه‌وی سێشه‌ممه 2018/8/8 له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد"
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، جیا له پیری و نه‌خۆشی چه‌ند هه‌فته له‌مه‌وبه‌ریش به‌هۆی كه‌وتنه‌وه لاقێكی شكا و پاشان هه‌ر به‌هۆی نه‌خۆشی و به‌رگه‌نه‌گرتن له به‌رانبه‌ر ئازار و ده‌رماندا له‌شی به‌رگریی نه‌بوو و ئه‌مانه هۆكاری كۆچی دوایی بووون.
ڕاشی گه‌یاند: "ماوه‌ی نۆ ساڵ بوو له شاری هه‌ولێر له‌لای برایه‌كم ده‌ژیا و پێشتر له شاری كه‌ره‌ج ده‌ژیا و پێشتریش بۆ نزیكه‌ی 30 ساڵ ئاواره‌ی عێراق، سووریا و هه‌رێمی كوردستان بووه و چه‌ند جارێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئێران و دووباره هاتووه‌ته‌وه عێراق و ژیانێكی زۆر پڕ له چه‌رمه‌سه‌ریی هه‌بووه"
زاگرۆس شه‌ره‌فكه‌ندی له‌باره‌ی شوێنی ناشتنی ته‌رمی مه‌عسوومه خان ڕاشی گه‌یاند: "له‌سه‌ر وه‌سێتی دایكم خۆی له گۆڕستانی شارۆچكه‌ی مه‌سیف ده‌ینێژین و ڕێوڕه‌سمی ناشتنهكهشی سبه‌ینێ هه‌ینی دوای كاتژمێر نۆ ده‌بێت و ڕێوڕه‌سمی پرسه‌كه‌شی ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه له مزگه‌وتی سه‌واف ده‌بێت".
شایانی باسه خاتوو مه‌عسوومه دوای ئاواره‌بوونی مامۆستا هه‌ژار ئه‌ركی به‌خێوكردنی دكتۆر سادق شه‌ره‌فكه‌ندی برای مامۆستا هه‌ژاریشی له ئوستۆ بووه و به‌پێی نووسینی مامۆستا هه‌ژار كه‌له چێشتی مجێووردا ئاماژه‌ی پێ كردووه، خاتوو مه‌عسوومه یه‌كێك له پشتیوانانی مامۆستا هه‌ژار بووه له بواری نووسینیدا.
به‌رهه‌می ژیانی هاوبه‌شی مامۆستا هه‌ژار و خاتوو مه‌عسوومه چوار كوڕه به‌ناوه‌كانی "شێركۆ، خانی، مسته‌فا و زاگرۆس"
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.